عیراق خۆشحاڵە بەوەی ئەمریکا نیازی شەڕی لەگەڵ ئێران نییە

وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبارەی لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکاوە کە وتبووی ' ئەمریکا نیازی شەری نییە لەگەڵ ئێراندا' ئەوە لێدوانەی بە ڕێگایەکی دروستی دانا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.


محەمەد عەلی وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی هەڵویستی عێراق لەسەر هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەڵوێستی عێراق لەسەر قەیرانی ئێستای ناوچەکە ڕوون و ئاشکرایە کە هێورکردنەوە و ڕێگریکردنە لەهەڵگیرساندنی شەڕ.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: هەڵوێستی عێراق هاوتەریبە لەگەڵ دوایین لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئێرانەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لێدوانێکی گرنگ و وردە، هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی ڕاست و دروستدا دەڕوات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، وڵاتەکەی هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نادات و تەنها دەیەوێت چەکە ناوەکییەکانی ڕابماڵێت، هەروەها ئاماژەی بەوەکردبوو کە سزاکانی ئەمریکا، کاریگەریی لەسەر ئێران داناوە و ئەوەش هانی ئێران دەدات بە دانووستان ڕازیبێت.

د.ع