عێراق نێوەندگیریی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دەکات

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەک نیوەندگیر شاند ڕەوانەی تاران و واشنتۆن دەکات، ڕاشیگەیاند، کە عێراق هیچ پشتیوانییەکی شەڕ ناکات.


ئاڵۆزییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامیی هەیە، عێراق دەیەوێت ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی لە وتاری هەفتانەیدا، عادل عەبدولمەهدی تێڕوانییەکانی عێراقی خستەڕوو.

عەبدولمەهدی باسی لەوە کرد، کە کە وڵاتەکەی دوو شاند دەنێرێتە تاران و واشنتۆن، ئەویش بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ لایەنێک نییە لە عێراقدا هانی جەنگ بدات و لەگەڵ جەنگدابێت.

وتەکانی عەبدولمەهدی لە کاتێکدایە، ١٩ی ئەم مانگە، موشەکێک لە بەغداد ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرا، ئەمەریکا پێی وابوو ئەو هێرشە بە فەرمانی ئێران جێبەجێ کراوە، بەڵام ئێران بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردەوە.

س.ح