عێراق، ١٥٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی ١٥٣ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەش حاڵەتی مردنی ڕاگەیاند.


ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ٦١٥١ پشکنیندا، ١٥٣ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ٤٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئەم ئامارە، کۆی تووشبووانی عێراق گەیشتە ٣ هەزار و ٨٧٧ حاڵەت، لە ناویاندا دوو هەزار و ٤٨٣ نەخۆش چاکبوونەتەوە و ١٤٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

س.ح