عێراق، ٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و ٨٣ تووشبووی دیکە تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراق لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ٨٣ تووشبووی دیکەی نوێش تۆمارکراون، ٢٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خستەڕوو.

به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوەکە لە بەغدا ٢٧، بەسرە ١٠، نەجەف، ٦ سلێمانی ١، هەولێر ١٨، دیالە ٥، موسەنا ٦، بابل ١، کەربەلا ٤، کەرکوک ٤ و زیقار ١ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە دوو کەسیان لە ڕەسافەی بەغدا، کەسێکیان لە نەجەف، لە سلێمانی یەک کەس و لە دیالەش یەک کەس گیانیانلەدەستداوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ٢٠ کەسیش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە

كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ ٩٦١ حاڵه‌ت، کە ٦١ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ٢٧٩ كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، چاكبونه‌ته‌وه‌.

ک.س