عێراق کۆمەڵکوژی کورتەکی شەرمەزارکرد و داوای وەستانی بۆردوومانەکان دەکات

وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیان لەلایەن فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ڕاشیگەیاند، دەبێت دەوڵەتی تورکیا دەسبەجێ بۆردوومانەکان ڕابگرێت، چونکە پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییەکانە".


ئێوارەی ٢٧ی ئەم مانگە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سێ هاوڵاتی شەهید بوون و پێنجیش بریندار، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، لە بەرامبەردا ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی بۆردوومانەکەی شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەکەدا بۆردوومانه‌كانی كورته‌ك شەرمەزار کراوە، هەروەها هاتووە، عێراق سوورە له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی لەگه‌ڵ توركیا و دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كن له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ دژی ئه‌و وڵاته بکێت.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند: بۆردوومانەکانی توركیا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای دراوسێتییه‌، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییەکانە.

س.ح