عەبدولمەهدی: بێ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت

سەبارەت بە دۆخی ئاڵۆزییەکانی عیراق و داواکاری خۆپیشاندەران، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند: بێ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ناکرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.


عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەی لێدوانێکدا، سەبارەت بە دۆخی عێراق، جەختی کردەوە، خۆپیشاندانەکان بوونە هۆی دەستنیشانکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق.

لەبارەی هەمواری دەستوریشەوە، عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: دەستوری عێراق پێویستی بە هەموارکردنەوەیە و زۆربەی وڵاتانیش دەستووریان بە قۆناغ هەموار کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان گەل و سیاسیەكاندا دورستكردووە و بێ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ناكرێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بودجەی ٢٠٢٠ بە خێرایی پەسەندبکرێت، چونکە ئەگەر پەسەندکردنی بودجە دوابکەوێت، کێشە بۆ کەرتەکانی دیکە دروست دەبێت.

ب.ش