عەبدولمەهدی: بە گیانێکی عێراقییانە کێشەکانمان لەگەڵ هەرێم چارەسەر دەکەین

عادل عەبدولمەهدی، ڕایگەیاند، کە لەگەڵ مەسرور بارزانی هاوڕابوون کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەگوێرەی دەستوور بە گیانی عێراقییانە و نیشتیمانیانە چارەسەر بکەن.


شەوی ڕابردوو، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق تیشکی خستە سەر ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وکردستان، کە دوێنێ بە یاوەریی شاندێک سەردانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی کرد.

لە کۆنگرەکەدا، عەبدولمەهدی، وتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر کۆمەڵێک کێشەی هاوبەش گفتوگۆمان کرد، هەردوولا خواستی چارەسەرییمان هەبوو بە نیەتێکی باش.

وتیشی: هەردوولا هاوڕابووین، کە لەسەر بنەمای دەستوور و بە گیانێکی عێراقییانە و نیشتیمانییانە کێشەکان چارەسەر بکەین.

ش.ف