عەبدولمەهدی داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکات

عادل عەبدولمەهدی، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، کە دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدەن بۆ گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی كایبنەی نوێ لەلایەن محەمەد تۆفیق عەلاوی.


عادل عەبدومەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە نامەكەدا، کە ئەمشەو بڵاوبووەوە، عادل عەبدولمەهدی، داوا دەكات بەپێی بەندی چوارەم لە ماددەی ٧٦ی دەستور، ڕۆژی دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٠، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی نائاسایی تایبەت بە بابەتی دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی ئەنجام بدات و بە ئەرکی خۆی هەستێت.

 

ش.ف