عەزاز، لە نزیک ناوەندی چەتەکانی تورکیا تەقینەوە ڕوویدا

لە ناوەندی شاری عەزاز کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانی سوپای ئازادەوە داگیرکراوە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٠١:٥٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ لە شاری عەزازی باکوری سوریا لەنزیک ناوەندێکی چەتەکانی سوپای ئازاد  تەقینەوە ڕوویدا.

سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی دروستی تەقینەوەکە ڕانەگەیەندراوە.

پێش چەند ڕۆژ لە شاری عەزاز لە نزیک بنکەیەکی چەتەکانی سوپای ئازاد تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر ئەندامانی میتی تورک و چەتەی سوپای ئازاد کوژران.

ش.ف