عەلی خامنەیی: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق پیلانگێڕییه‌ و پوچه‌ڵده‌بێته‌وه

عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق پیلانگێڕییه‌ و ئه‌و پیلانگێڕییه‌ش پوچه‌ڵده‌بێته‌وه.


عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بۆچوونی خۆی له‌ سه‌ر خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی عێراق ئاشکراکرد.

ڕێبەری ئێران، نووسیویەتی: "خۆپیشاندانه‌كانی عێراق پیلانگێڕی دوژمنانه‌، به‌ڵام ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نابێت و پووچه‌ڵده‌بنه‌وه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ کە "ئێران و عێراق دوو نه‌ته‌وه‌ن كه‌ جه‌سته‌، دڵ و گیانیان به‌هۆی ئیمان به‌خوا، خۆشه‌ویستی ئه‌هلی به‌یت و ئیمام حسه‌ین، به‌یه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵبووه‌ و به‌ستراوه‌" هاوکات ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو کە "په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌هێزتر و زیاتر ده‌بێت".

ک.س