فراکسیۆنى پارتى لە بەغدا: کاندیدەکەمان دەکشێنینەوە

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا، لە نێو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، فراکسیۆنى پ-د-ک ،ڕایگەیاند، کە کاندیدى سەرۆک کۆمارى خۆیان دەکێشنەوە و ئەو پڕۆسەیە مایەى قبوڵ نییە.


کەمێک پێش ئێستا، فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق، لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەو شێوازەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، مایەى قبوڵ نییە، دەڵێن: ئێمە کاندیدەکەمان دەکشێنینەوە و دەبێت ئەو لایەنانەى ڕێککەوتنەکانیان تێک داوە بەرپرسیارێتى ئەنجامەکانى هەڵبگرن.

لە هەمان کاتدا، فراکسیۆنى هاوپەیمانى نەسر، کە لە لایەن حەیدەر عەبادى-یەوە سەرۆکایەتى دەکرێت، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، کە پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، بە شێوازە دەستورى و یاساییەکەى بەڕێوە دەچێت.

د.ع