فوئاد حسێن لە کاندیدى پۆستى سەرۆک کۆمار کشایەوە

لەخولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، هیچ کاندیدێک دەنگى پێویستى بەدەست نەهێنا بۆ بوون بەسەرۆک کۆمار، ئێستا خولى دووەم و کۆتایى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت، کاندیدەکەى پ-د-ک، لە کێبڕکێکە کشایە و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق-یش، کشانەوەکەى ڕەتکردەوە.


ئێستا دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، بە بەشدارى ٣٠٢ پەرلەمانتار بەڕێوە دەچێت، فوئاد حسێن، کاندیدى پ-د-ک، لە کێبڕکێکە کشایەوە، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق-یش کشانەوەکەى ڕەتکردووەتەوە، بەهۆى ئەوەى بە نوسراوى فەرمى کشانەوەکەى پێشکەش بە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نەرکردووە.

لە خولى یەکەمدا،  بەرهەم ساڵح، ١٦٥ دەنگ و فواد حسێن،٩٠ دەنگی بەدەست هێناوە، پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق، لە بەڕێوە چوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە ناڕازییە، مەسعود بارزانى، سەرۆکى پ-د-ک، لە پەیامێکدا دەڵێت: ئەم شێوازە هەڵبژاردنەى سەرۆک کۆمار مایەى قبوڵ نییە و هەڵوێستمان دەبێت.

لە ئێستادا خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت و بڕیار وایە کێبڕکێ لە نێوان بەرهەم ساڵح وسروە عەبدولواحید-دا بکرێت بۆ بەدەستهێنانى ئەو پۆستە.

د.ع