فوئاد مەعسوم ژمارەیەک حوکمی لەسێدارەدانی پەسەندکرد

سەرۆک کۆماری عێراق، ژماره‌یه‌ک حوكمی له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ندكردووە، كه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌گرێته‌وه، کە‌ به‌رپرسیاری تاوانی ترسناك یا تاوانی تیرۆرن و ژیانی هاوڵاتیانی بێ بەرگرییان كردووەته‌ ئامانج.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، ژماره‌یه‌كی تر حوكمی له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ندكردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكه‌، حوکمەکە ئەو تاوانبارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، کە به‌رپرسیاری تاوانی ترسناك یا تاوانی تیرۆرن و ژیانی هاوڵاتیانی بێ بەرگرییان كردووەته‌ ئامانج.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، دووپاتیشیکردووەتەوە، کە په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌كانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی یاسایی تایبه‌ت به‌و پرسە‌، لیژنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ خستنه‌ڕوو و تاوتوێكردنی دۆسییه‌كانی تر كه‌ ماون، بۆ په‌سه‌ندكردنیان به‌پێی رێكاره‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە‌ مه‌رسومه‌ ئیمزاكراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌نداریی جێبه‌جێكردن كراون، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان به‌سه‌ر تاوانباراندا.

جێگای ئاماژەپێکردنە، کە لەدوای سەدام حسێن و پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە، لەوسەردەمەی کە جەلال تاڵەبانی ناسراو بە مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق بوو، هیچ حوکمێکی لەسێدارەدان لەلایەن تاڵەبانییەوە پەسەند نەکراوە.

ب.ل