فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەنزیک هەولێر کەوتە خوارەوە

لەسنوری پارێزگای هەولێر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتەخوارەوە، لە ئێستاشدا ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێکەوتوەتە خوارەوە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری هەولێرەوە گەمارۆدراوە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی سەعداوەی سنوری شاری هەولێر، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتەخوارەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵێکی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لە ئێستادا ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێکەوتوەتە خوارەوە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری هەولێرەوە گە مارۆ دراوە و کۆنتڕۆڵکراوە چاوەڕوان دەکرێت تیمێکی تایبەت بگەنە شوێنەکە و پارچەکانی فڕۆکەکە ببنەوە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەفەرمی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ڕانەگەیاندراوە و نازانرێت هی چ وڵاتێکە.

ک.س