فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو کەوتە خوارەوە و سەرنشینەکانی ڕزگاریان بوو.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ بەکاتی باشوری کوردستان فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو لە پارێزگای بوشەهری باشوری ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، فڕۆکەکە بێجگە لە فڕۆکەوان سەرنشینێکی دیکەشیان هەبووە و هەردووکیان ڕزگاریان بووە و هۆکاری کەوتنەخجوارەوەی فڕۆکەکەش کێشەی تەکنیکی بووە.

 

ش.ف