فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق: دەتوانین ئاسمانی عێراق بپارێزین

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە کە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا مەترسیی لەسەر ئاسمانی عێراق دروست ببێت و دەڵێت: دەتوانین پارێزگاریی لە ئاسمانی عێراق بکەین.


ئەمڕۆ لیوا ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕەتیکردەوە، کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا مەترسیی لەسەر ئاسمانی عێراق دروست ببێت، چونکە عێراق فڕۆکەی F16 و فڕۆكه‌ی سیخوڕیی جۆراوجۆری هەیە.

عەبدولکەریم خەڵەف، جەختیکردەوە، کە عێراق ده‌توانێت بە شێوازی تایبەت هەر زیادەڕەوییەکی بنکە سەربازییەکان ئاشکرا بکات و دەتوانن پارێزگاریی لە ئاسمانی عێراق بکەن.

لەبارەی حەشدی شەعبیشەوە وتی:"حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی گرنگی سیستمی به‌رگرییه‌ و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقدایە، ده‌تواندرێت بۆ هەموو کارێک ڕابسپێردرێن و حكومه‌تی عێراقیش ئاگاداری كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبیه‌".

ش.ف