فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان کوژرا

فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان لە هێرشێکدا لە باشوری ئەو وڵاتە کوژرا.


شەوی ڕابردووعەلی محەمەد یونس، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵای لوبنان و ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕێکخراوە، لە گوندی "زەوتەری باشور" لە باشوری لوبنان، لە هێرشێکی چەکدارییدا کوژرا.

حزبوڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو فەرماندەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و بە تیرۆر ناویلێناوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی ئاشکرا نەکردووە و ڕایگەیاندووە گروپێکی تایبەتی ڕاسپاردووە تە لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بکەن.

 

ش.ف