فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگارەکانی پێشووی بەسرە و بابل دەرکرا

لە بەیاننامەیەکدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق- نەزاهە، بە تۆمەتی گەندەڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاری پێشووی به‌سره‌و بابل ده‌ركرد.


ئەمڕۆ لە به‌یاننامه‌به‌كدا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق‌، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاری پێشووی به‌سره‌ و بابل ده‌ركرد.

لە‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە‌، دوای ئه‌وه‌ی ماجد نه‌سراوی پارێزگاری پێشوی به‌سره‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌رۆكی دیوانی پارێزگه‌كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراون ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌رچووه‌.

هەروەها هاتووە: به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل ده‌ركرد و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ردا سه‌پاند.

س.ح