قەسەدە لە عەین عیسا  گورزێکی کوشندەی لە سوپای تورکدا

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی هیرشەکەیان دانەوە و  گورزێکی کوشتندەیان لێدان و ناچاریان کردن پاشەکشێ بکەن.


ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدە بوونەوەو لە ئەنجامدا ١٠ سەربازی سوپای تورک کوژران و سوپای تورکیش ناچاربوو پاشەکشێ بکات.

لە گوندی ماروودا شەڕی قورس ڕوویدا و لانی کەم چوار سەربازی سوپای تورک  کوژران و ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا.

لە گوندی مەسعودیە-ش داگیرکەران گورزی قورسیان بەرکەوت.

لە گوندی کەنتەری-ش شەڕێکی سەخت ڕوویدا و بە پێی زانیارییەکان چەندین چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون.

د.ع