قەسەدە لە هەجین دەستیگرت بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا

شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی شەعفە-ى هەجین دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنى چەتەکانی داعش-دا گرتووە، کە هەزاران گولـلەى دۆشکەى تێدابووە.


سەرچاوە سەربازیەکان لە ناوچەکە ئاشکرایان کردووە، کە شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی شەعفە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە، کە بە دەیان هەزار گولـلەی دۆشکەی تێدایە.

جێگای ئاماژەیە شەڕڤانانی قەسەدە لە شارۆچکەی هەجین لە بەرەی شەعفە لە نزیکی سنورەکانی عێراق چەتەکانی داعشیان گەمارۆ داوە.

د.ع