قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێردا ٦١ چەتە کوژران

قەسەدە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٦١ چەتەی گرێدراوی دەوڵەتی تورک کوژراون و ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر ئاماری شەڕو بەرخۆدانەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەکانی باکور وڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لەسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوە.

هەروەها هاتووە: لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، بە گشتی ٦١ چەتە کوژراون و ٢٢ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی، سێ زرێپۆش و ماتۆڕسکێڵێک تێکشکێندراون.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، هاتووە: لە بەرخۆدانەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەشت هەڤاڵمان شەهید بوون و ١١ هەڤاڵی دیکەشمان برینداربوون.

س.ح