قەسەدە: ڕژێمی سوریا بە پشتیوانیی ڕوسیا هێز بۆ منبج دەبات

قەسەدە ڕایگەیاند، کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ڕژێمی سوریاش بە پشتیوانیی ڕوسیا هێزی بەرەو منبج جوڵاندووە.


بەپێی هەواڵێک کە لە پەڕەی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکراوەتەوە، لە یەکەم لێکەوتەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانیی ڕوسیا جموجوڵیان بەرەو شارۆچکەی منبج دەستپێکردووە.

قەسەدە دووپاتیشیکردووەتەوە، کە "هەر هێرشێک لەلایەن تورکیاوە ئەنجامبدرێت، کارەساتی لە ناوچەکە بەدواوە دێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، هاوکاتی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاڵە سنوورییەکانی سەرێکانی و گرێسپی لەگەڵ تورکیادا کشانەوە.

ب.ل