قەسەدە: کوشتنی بەرپرسێکی داعشی ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایانگەیاند: بەرپرسیکی پلەبەرزی چەتەکانی داعش کوژراوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە، ڕایگەیاندووە کە یەکینەکانی دژەتیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکوری شەدادیە چالاکییەکیان دژی چەتەیەک بەناوی ئەبو حارس عێراقی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو چەتەیە پێشتر ئاسایشی سنووری عێراق و سوریای لە ئەستۆ بووە، هەروەها بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکانی موسڵ بووە و ساڵی ٢٠١٣ سەرچەتەی ئاسایشی ولایەتی دیالە بووە.

لە کۆتاییدا هاتووە: ئەو چەتەیە لە ئەنجامی گەڕانی یەکینەکەن، لە تونێلێک کە خۆی تێ دا شاردبووەوە دۆزرایەوە و چەتەیەکی دیکەشی لەگەڵدا بوو، سەرەتا داوایان لێکرا کە خۆیان بەدەستەوە بدەن بەڵام دواتر شەڕ ڕوویدا و هەردوو چەتەکە کوژران.

س.ح