قەیومەکەی ئاکەپە ئەنجومەنی شارەوانی وانی هەڵوەشاندەوە

محەمەد ئەمین، کە وەک خۆسەپێنەر (قەیوم)ی شارەوانی وان دانراوە، ئەنجومەنی شارەوانی وانی هەڵوەشاندەوە.


خۆسەپێنەر و والی وان محەمەد ئەمین بیلمەز، کە لە شوێنی بەدیعە ئۆزگۆکچە، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان سەپێنراوە و دانراوە، بۆ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی نوسراوی ناردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی شارەوانی وان هەڵوەشێنراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە چیتر بڕیارەکان لە دەستی ئەنجومەنی شارەوانیدا نابێت.

لە نوسراوەکەدا محەمەد ئەمین بیلمەز، ڕایگەیاندووە، چیتر بڕیارەکان لە دەستی ئەنجومەنی شارەوانیدا نابێت و کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کە دەبوو لە ڕۆژانی ١٩ بۆ ٢٣ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرایە ئیتر ئەنجام نادرێت.

ئەنجومەنی شارەوانی وان پێکدێت لە ٧١ ئەندام، لەو ژمارەیەش ٤٤ کەسیان سەر بە هەدەپە بوون و ٢٧ کەسیشیان سەر بە ئاکەپە بوون.

ک.س