
كەركوك، چوار چەتەی داعش كوژرا
هێزەكانی عێراق، بە فڕۆکە بوردوومانی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی داعشیان کرد، لە شارۆچكەی حەویجە و بەهۆیەوە چوار چەتەی داعش كوژران.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای عێراق ئۆتۆمبێلێكی چەتەكانی داعشیان كردە ئامانج، لە سنووری شارەدێی ڕەشاد لە حەویجە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی حەویجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی لە سنووری شارەدێی ڕیاز چاودێری وردی ئۆتۆمبێلێكی چەتەكانی داعشیان كردووە، پاشان شانەی جەنگی عێراقیان لە جوڵەكان ئاگادار كردووەتەوە و بە فڕۆكە بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەكەیان كردووە، بەهۆیەوە چوار چەتەی داعش كوژراون.
د.ع