كەنەكە و پژاك كۆبوونەوە

شاندی کەنەکە لە درێژەی هەوڵەکانیدا بۆ یەکڕیزی لایەنەکان، سەردانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک'ی کرد و باسیان لە هەوڵەکان و ڕێگاکانی یەکڕێزی کورد کرد.


شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، کە پێكهاتبوو له‌ ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆك و شەهلا حەفید جێگیری هاوسەرۆكان و هەریەکە لە د. شێرکۆ حەمەئەمەین و فەرهاد دۆسكی ئەندامانی کەنەکە، لە درێژەی هەوڵەکانیدا بۆ یەکڕیزی لایەنەکان سەردانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک'ی کرد و لەلایەن زیلان ڤەژین هاوسەرۆكی پژاك، سەرهەڵدان چیا ئەندامی مەجلیسی پژاك، ئەوین نەژدەت ئەندامی مەجلیسی پژاك و مەزڵوم هەفتەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایه‌تی كودار-ـەوە پیشوازییان لێکرا.

دوای کۆبوونەوەکە زیلان ڤەژین ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان هەمووکات پشتیوانی کەنەکەیان کردووە و هاوهەڵوێستیان بوون، هەروەها باسی لەوەکرد "ئێمە سەبارەت بە یەكگرتوویی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە رابردوودا نەخشەرێگامان پێشكەشی رای گشتی كردووە، لەوچوارچێوەیەدا خەباتمان بەڕێوەبردووەو بەردەوامیش دەبین،

هەروەها ئەحمەد قەرەمووس، وتی باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کردووە و بروڕایان گۆڕیوەتەوە، وتیشی:"لە ئێستادا دەرفەتی باش هەیە بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، هەوڵی باش و گرنگمان داوەو لە داهاتوودا هەنگاوی دووەم و سێیممان دەستپێدەکەین تا بە ئامانج دەگەین".

س.ح