له‌ بنكه‌یەکی‌ سه‌ربازی‌ له‌ باشووری‌ به‌غدا كۆگایه‌كی‌ چه‌ك ته‌قییه‌وه‌

له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌قه‌ر له‌ باشووری‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عێراق كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و تەقەمەنی ته‌قییه‌وه‌.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌قه‌ر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی پۆلیسی فیدراڵی لەنزیک عەلوەی ڕەشید لە باشوری بەغدا تەقیەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییه‌كان، کۆگاکە کۆمەڵێک چەکی مامناوەندی تێدابووە، بەڵام تا ئێستا زیانە کانی نەزانراوە.

دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان  به‌مه‌به‌ستی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌ چوونە ناوچەکە.

ک.س