له‌ عه‌فرین و عه‌زاز ٧ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ دوو چالاكیی كاریگه‌ریان له‌ ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز دژی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام دا و حەوت چه‌ته‌ كوژران.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل- یه‌په‌گه‌، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد هێزه‌كانیان ڕۆژی ١٠ی كانوونی دووه‌م دوو چالاكییان له‌ سنووری عه‌فرین و عه‌زاز ئه‌نجام داوه‌ و حەوت چه‌ته‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان كوشتووه‌ و دوو ئۆتۆمبێلیشیان به‌ته‌واوی تێكشكاندووه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه‌:

شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ به‌رده‌وامن له‌ چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانمان ٢ چالاكیی كاریگه‌ریان دژی گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ عه‌فرین و عه‌زاز ئه‌نجام دا، له‌و چالاكییانه‌دا گورزی تووند له‌ داگیركه‌ران درا.

ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-دا شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی كیمارێ و به‌رادێی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا دژ به‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی گرووپی چه‌ته‌كانی 'فرقه‌ی هه‌مزه‌' چالاكییه‌كانیان كرد، گرووپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان كه‌ ده‌یه‌ویست كوژراو و برینداره‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵگرنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ كرایه‌‌ ئامانج، له‌ چالاكییه‌كه‌دا ٤ چه‌ته‌ كوژران و چه‌ته‌یه‌كیش به‌سه‌ختی برینداربوو.

هه‌ر له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-دا شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی كلجبرین-ی سه‌ر به‌ عه‌زاز دژی چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد، له‌ ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته‌ به‌ ناوه‌كانی یامین حه‌یانی و ئیبراهیم شۆبه‌ك كوژران و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به‌ته‌واوی تێكشكێنرا.

د.ع