له‌ فه‌لوجه‌ و تکریت ته‌قینه‌وه‌ ڕوویاندا

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاره‌کانی تکریت و فه‌لوجه‌ ڕوویاندا و  لە ئەنجامدا ١٨ هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ هه‌ردوو شاری فه‌لوجه‌-ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار و شاری تکریت-ی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوویاندا.

شانه‌ی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یان، ته‌قینه‌وه‌کهی‌ فەلوجه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوه‌ بووه‌ له‌ نزیک نوسینگه‌کانی دراو گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌که‌، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و دوو ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان برینداربوون.

به‌پێی ڕاگه‌یندراوه‌که‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق، لە ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری تکریت-یشدا ١٣هاوڵاتی بریندار بوون و که‌سێکیش کوژراوه.

ش.ف