لیبیا فڕۆکەیەکی تورکیی پڕ لەچەک و کەرەستەی سەربازیی تێکشکاند

هێزی ئاسمانیی لیبیا ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکەیەکی تورکیایان تێکشکاندووە، کە موشەک و کەرەستەی سەربازیی هەڵگرتبوو ، لەشاری مەسراتەی لیبیا تێکشکاند.


هێزی ئاسمانی سەربازیی لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستنیشانی کرد، کە ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانییان بۆسەر پێگەی ئاسمانی مەسراتە ئەنجامداوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری تورکیایان ئەنجامداوە، کە موشەک، چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ گروپە تیرۆریستیەکان دەگواستەوە.

ئەوەش هاتووە: هێرشەکە بەموشەکێک ئەنجام دراوە و ئامانجەکەی بەڕوونی پێکاوە .

هەروەها سەرکردایەتی گشتیی هێزەچەکدارەکانی لیبیا هۆشداریی داوە بە هەر وڵاتێک لەئەگەری ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ گروپە چەکدارەکان .

 

ش.ف