لەمەو دوا عادل عەبدول مەهدی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام نادات

عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمەو دوا كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانە ئەنجام نادات.


عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای هەر كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت، بەڵام لەمڕۆوە بڕیاری داوە ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە نەبەستێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ڕۆژنامەنووسانی ئاگادار كردەوە عادل عەبدولمەهدی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هەفتانەكەی ساز ناكات.

لەبری سازكردنی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانە، لەمەو دوا سەرۆك وەزیران میكانیزمێكی نوێ دادەنێت.

د.ح