لەهێرشی سوپای تورکدا ئەمریکییەک گیانی لەدەستدا

 بەهۆی هێرشی سوپای تورک لە تلتەمەر، هاوڵاتییەکی ئەمریکی کە ئەندامی ڕێکخراوی فری بێرما رەینجەرزی ئەمریکی بوو، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازییە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە قوربانیانی شەڕ دەکات، برینداربوو پاشان گیانی لەدەستدا.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای تورکەوە بە هاوەن هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی ئەندامانی ڕێکخراوی فری بێرما رەینجەرزی ئەمریکی، لە شارۆچکەی تلتەمەر، بەهۆیەوە دوو ئەندامیان برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

 ئەو تیمە لە گوندی قاسمیە لە تلتەمر هێرشیانکراوەتە سەر و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی بۆرمایە و فۆتۆگرافەری تیمەکە بووە.

 د.ع