لەیلا گوڤەن داوا لەسەرۆکی هەرێم دەکات ئیرادەیان یەکبخەن

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا بۆ چالاکی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد، ڕایگەیاند، "داوا لە کوردان و گەلانی تورکیا دەکەم هەموو رۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن" هاوکات داواشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد ئیرادەیان یەکبخەن.


پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاوڵاتیانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی خۆسەپێنەرەکانی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین، چالاکی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجامدا.

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی (کەجەدە)، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گەلی کورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەکانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە و وتی: "لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێککەوتنی نێوان کورد پێشبخرێت"، داواشی لە گەلی کورد کرد کە هەر شتێک لە لایەن تورکیاوە بکرێت موخاتبی کاری ئێمە کوردانن، کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون سەپاندنی قەیومەکانیش گورزێکە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەکەین هەموو ڕۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە کوردان و گەلانی تورکیا کرد هەموو ڕۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن، هاوکات داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد "وەرن ئیرادەمان یەکبخەین".

ک.س