"لەیلا گوڤەن ناتوانێت بەڕێگادا بڕوات"

جەمیلە توورهالی بالساک پارێزەری لەیلا گوڤەن ڕایگەیاند، لەیلا گوڤەن ناوتوانێت بخوێنێتەوە، کێشەی بینین وتەرکیزی بۆدروستبووە، ناشتوانێت بە ڕێگادا بڕوات.


بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەگۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، مانگرتن لە خواردنی لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ، لە ٧٠ یەمین ڕۆژدا بەردەوامە، دەربارەی دوایین ڕەوشی گوڤەن، جەمیلە توورهال بالاسک-ی پارێزەریی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوواوە.

بالساک ئەوەی خستەڕوو، کە ئیرادەی لەیلا گوڤەن زۆر بەرزە و دەشڵێت:"بەڕێز گوڤەن باوەڕی وایە کە دەگاتە ئامانجی خۆی، کۆتایی هێنانە بەگۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالانە."

باسی لەوەشکرد، کە دوێنێ بۆ بینینی گوڤەن سەردانی بەندیخانەی کردووە و وتی "من زانیاریم لەسەر بارودۆخی گوڤەن وەرگرت، ئێمە دەبینین کە داواکارییەکەی گوڤەن لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و تاکە شتی گرنگ بۆ ئەو لابردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانە".

پارێزەرەکەی گوڤەن باسی لە ڕاوبۆچوونی لەیلا گوڤەن لەسەرچالاکی مانگرتن لەخواردنی سەدان گیراوی سیاسی کرد و وتی:"گوڤەن دەڵێت داواکارییەکەی من داواکارییەکی شەخسی نییە، ئاشکرایە کە ئەمە داواکاریی هەمووانە، بڵاوبوونەوەی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکاندا وەکوداواکاری کۆمەڵگایەکە بەپێی خویندنەوەی من".

باڵاسک باس لەوەش دەکات، کە گوڤەن نیگەرانە لە خەمساردییەکانی ڕاگەیاندن، چاپەمەنی، مەجلیس وکۆمەڵگە لە بەرامبەر دۆخەکەدا.

دەربارەی توندروستی گوڤەن پاریزەرەکەی دەڵێت:"پێشتر ڕۆژانە دەیخوێندەوە، ئیستا ناتوانێت بخوێنێتەوە، بەتایبەتی تەرکیزی نەماوە، کێشەی بینین وتەرکیزی بۆ دروستبووە، بە هۆیەوە ناتوانێت وەک جاران بجوڵێتەوە، لە ئیستادا ناتوانێت بچێت بەڕێگەدا، هەربۆیە هێزی ئەوەی نییە کە تا ژووری چاوپێکەوتن بێت ولەگەل مندا چاوپێکەوتن بکات، قسەکردن زۆرماندووی دەکات، هەموو هەوڵی ئەوەیە کە ئەونامانەی کە بۆی دەڕوات بەبێ وەڵام نەیهێڵێتەوە، لەهەموو شوێنەکانی تورکیاوە نامەی بۆدەڕوات، ئەوە ورە وئیرادەی زۆربەرزدەکاتەوە، فشاریشی زۆردابەزیەوە، لەبەندیخانە ڕۆژانە فشاری گوڤەن کۆنتڕۆڵ دەکەن و ماوەی ١٥ رۆژە کە ئۆتۆمبێلێ فریاکەوتن لەئامادەباشیدایە".

س.ح