لە ئالانیا پۆلیسی تورک ٢٩ کەسی دەستگیرکرد

پۆلیسی تورک لە شاری ئالانیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکان و ٢٩ کەسیان دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری ئالانیاوە بڕیاری لەسەر دراوە، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر ٤١ ماڵ لە گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە.

پۆلیسەکانی ڕژێمی تورک بە تاوانی بێبنەمای وەکو 'ئەندامێتی رێکخستن' و 'یارمەتیدانی رێکخستن' ٢٩ کەسیان دەستگیرکرد.

د.ع