لە ئۆپەراسیۆنێکدا ١٥چەتەی داعش کوژران

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە،لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی متیبیجە و بیابانەکانی سەلاحەدین ١٥چەتەی داعش کوژراون و ٩چەتەش دەستگیرکراوە.


یەکینەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەستنیشانی کردووە، هێزەکانیان بە هەماهەنگی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەئۆپەراسیۆنێکدا لەناوچەکانی متیبیجەو بیابانەکانی سەلاحەدین، ١٥چەتەی داعش کوژراون و ٩چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە.

دژە تیرۆری عێراق ڕوونی کردۆتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین تونێل و مۆڵگەی پەروەردەی داعش ڕووخێنراون.

ب.ش