لە ئیستەنبوڵ گۆشەگیری شەرمەزارکرا

چالاکییەکان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی و پشتیوانیکردنی مانگرتووان بەردەوامن، لەوچوارچێوەیەدا لە ناوچەکانی بیۆگلوو، کارتال، بەیکۆز وعومرانیەیەی ئیستەنبوڵ چالاکی بەڕێوەچوون.


بۆسەرنج خستنە سەرچالاکانی مانگرتوولەخواردن لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەکانی بەیگۆلوو، کارتال، بەیکۆز و عومرانییەی ئەسەنبۆڵ چالاکی بەڕێوەچوو.

چەندین کەس لە عومرانییە گردبوونەوە، هێلەکی تایبەتی ڕێپێوانیان لەبەر کرد، کە وێنەی لەیلا گوڤەنی لەسەر نەخشێندرابوو، کە ١٩٠ ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە، دواتر بە شێوەی 'زنجیرەی مرۆیی'ی دەستیان بە رێپێوان کرد.

هەروەها چالاکوانان لە کارتال-یش گردبوونەوە و دواتر دەستیان بە رێپێوان کرد وسەرنجیان خستە سەرچالاکی مانگرتن لەخواردن دژی گۆشەگریی.

لە بۆیۆگلوو و بەیکۆزیش، دوای بەربانگ چەندین کەس گردبووە و ڕێپێوانێکی بەمەشخەلیان ئەنجامدا و سیاسەتی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

س.ح