لە ئێران ١٣٤ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە ئێران دوو هەزار و ٧١٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا و ١٣٤ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستدا.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٧١٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و ١٣٤ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشگەیەندراوە، کە تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران سنووری ٥٣ هەزار و ١٨٣ کەسی تێپەڕاندووە.

هەروەها، گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢٩٤ کەس و ١٧ هەزار و ٩٣٥ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

ش.ف