لە ئەستەنبوڵ داوای سەپاندنی سزا بەسەر دایکاندا کرا

ئەودایکانەی کەلەکاتی چالاکییەکەیاندا لەبەردەم بەندیخانەی ژنانی باقرکۆی، لەشاری ئەستەنبول لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەرکرابوون، ڕەوانەی دادگا کران و داوای سەپاندنی سزاکرا بەسەریاندا.


دایکانی گیراوانی سیاسی، کە منداڵەکانیان لەدژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە زینداندا دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی لەبەردەم بەندیخانەی باقرکۆی، لە شاری ئەستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە هێرشکرایە سەریان و بەرلێدان کەوتن.

١٤دایک و پارێزەرێک کەلەکاتی هێرشی پۆلیسی تورک دەسبەسەرکرابوون، دواتر لە دادگای چاگلایانێ لێپرسینەوەیان لێکرا و دواتر داوای سەپاندنی سزاکرا بەسەریاندا.

د.ع