لە ئەستەنبوڵ کۆمپانیایەکی سەر بە ئاکەپە سوتێندرا

لە ئەستەنبوڵ یەکینەیەکی تۆڵەسەندنەوە ئاگری لە باڵەخانەی کۆمپانیایەک بەردا، پشتیوانیی مادیی ئاکەپە و مەهەپە دەکات، یەکینەکە جەخت دەکاتەوە، تا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوام بێت، چالاکییەکانی ئەوانیش بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت ئاشکرای کرد، کە لە ٣٠ی ئازار ئەندامانی یەکینەکەیان لە ناوچەی سوڵتان گازی لە ئەستەنبوڵ باڵەخانەی کۆمپانیایەک-یان سووتاندووە، کە پشتیوانی مادیی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست دەکات.

یەکینەکە جەختیشی کردەوە، تا ئەو رۆژەی گۆشەگیریی بەردەوام بێت، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن و ئاگرەکەیان دەیانسووتێنێت.

 

ش.ف