لە بەردەم پەرلەمانی کوێت خۆپیشاندان ئەنجامدرا

سەدان کەس لە بەردەم پەرلەمانی کوێت گردبوونەوە و دژی گەندەڵی خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دا، هەروەها داوایان کرد سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکار بکێشێتەوە.


ئێوارەی دوێنێ ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کوێت، گربوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد دژی گەندەڵی هەنگاوی جددی بنرێت.

خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی "بڕۆ بڕۆ ئەی غانم" داوایان لە مەرزوق غانم سەرۆکی پەرلەمانی کوێت کردووە تا دەستلەکار بکشێتەوە و چەندین نوێنەری پەرلەمانیان بە گەندەڵی تۆمەتبار کردووە.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە سەربە هیچ پارت، گروپ یان کەسایەتییەکی سیاسی نیین و بزوتنەوەیەکی مەدەنی سەربەخۆن.

ک.س