لە تورکیا تەقینەوە ڕوویدا، سێ کەس کوژران

لە ناوچەی ڕیحانلی هاتای تەقینەوەیەک ڕوویدا، لەو تەقینەوەیەدا سێ کەس کوژراون. 


کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک بینای قائیمقامێتی ڕیحانلی سەربە شاری هاتای تورکیا لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا.

لەتەقینەوەکەدا سێ کەس کوژراون، تا ئێستا هیچ کەس یان گروپیک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

د.ع