لە تورکیا ٧٣ تووشبووی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

لە تورکیا ٧٣ تووشبووی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا، سێ هەزار و ١٣٥ کەسی دیکەش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تووشی نەخۆشییەکەبوون و کۆی گشتی تووشبوانیش بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس بەرزبوەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ هەزار و ١٣٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ٧٣ تووشبووی دیکە لەو ماوەیەدا گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بۆ ٢٧ هەزار و ٦٩ کەس بەرزبوەوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەش کە تائێستا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە بۆ ٥٧٤ کەس بەرز بووەوە.

ک.س