لە تورکیا گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ٢٧٧ حاڵەت

لە تورکیا دوو هەزار و ١٤٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا و گیانلەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە بۆ ٢٧٧ حاڵەت بەرزبووەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، فەخرەدین کۆجا، وەزیری  تەندروستیی تورکیا دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دەستەی زانستیی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.

کۆجا، ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی خستەڕوو، کە لەو ماوەیەدا ١٤ هەزار و ٣٩٦ پشکنینیان ئەنجامداوە و لەو ژمارەیە دوو هەزار و ١٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە ١٥ هەزار و ٦٧٩ کەس و هەتا ئێستاش ٢٧٧ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

ش.ف