لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ٤ کەس کوژران

 بەهۆی ئاڵۆزی  و خۆپێشاندانەکانی بەغدا، ٤ خۆپێشاندەر کوژراون و ٣٥ی دیکەش برینداربوون.


میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شەقامی ڕەشید و پردی کۆماری بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان ٤ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی ١٤ ڕۆژە بەردەوامە و زیاتر لە ٤٨ کاتژمێریشە هێڵی ئینتەرنێت لە بەغدا و بەشێکی دیکەی شارەکانی عێراق ڕاگیراوە.

ب.ش