لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا ٥ کەس کوژران

بەهۆی ئاڵۆزی و توندتیژییەکان لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.


میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لە گۆڕەپانی خەلان لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕژێنیان بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.

بەهۆی ڕووبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، ٥ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠کەسیش برینداربوون.

بەپێی نوێترین ئاماری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراق تا ئێستا زیاتر لە ٣٠١ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ژمارەی بریندارانیش ١٥هەزاری تێپەڕاندووە.

ب.ش