لە دیالە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق

چەتەکانی داعش، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا دوو سەربازیش بریندار بوون.


شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی ئەبی سەیداـ ی سەر بەپارێزگای دیاله، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێک بەناوی حەیدەر قاسم، دانیشتووی شارەدێی گۆڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین کوژرا، دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوپای عێراق، هەواڵی پێکدادانی چەتەکانی داعش و سوپای عێراقی بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکردەوە.

د.ع