لە دیمەشق تەقینەوەیەك ڕوویدا

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا منداڵ و دایکێک بریندار بوون.


بەیانی ئەمڕۆ، لەشاری دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ژنێك و منداڵێك بریندار بوون، بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

د.ع