لە سوریاوە مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە خاکی سوریاوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ناو خاکی وڵاتەکەیان.


ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە لەناو خاکی سوریاوە مووشەک ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە و هێزەکانی ئێران تۆمەتبار دەکات بە هاوێشتن ئەو مووشەکانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل-دا هاتووە: مووشەکەکان لە ڕیفی دیمەشق و لەلایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئەو مووشەکانە نەگەیشتوونەتە خاکی ئیسرائیل و لە ئاسمان تەقێندراونەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە باشوری لوبنان خستووەتە خوارەوە، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیکردەوە ئەوە فڕۆکەیە خرابێتە خوارەوە.

س.ح