لە سەلاحەدین هێرشێکی چەتەکان تێکشکێندرا

پۆلیسی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی چەتەکانی داعش-یان بۆسەر کێڵگەی نەوتییەکانی سەلاحەدین دایەوە و تێکیان شکاند.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ وزه‌ی‌ عێراق کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی پۆلیس بەرپەرچی هێرشێکی چەتەکانی داعش-یان داوەتەوە له‌ كێڵگه‌كانی‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین (چیاكانی‌ عه‌لاس) و تێکیان شکاندوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەتەکان ویستوویانە لە کێڵگەکە نزیک ببنەوە، بەڵام بە توندیی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

ش.ف